یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

وردەكاریی گەندەڵییەكی ماڵیی دیكە لە دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد بڵاو كرایەوە

لەقاودانی گەندەڵییەكانی دوو دەورە سەرۆك كۆماریی ئەحمەدی‌نژاد بەردەوامە و  سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی ئێران وردەكاریی زیاتری لە گەندەڵییە 220 میلیۆن دۆلارییەكەی ڕێگای ئاسنی ئێران‌و توركمەنستان بڵاو كردەوە.

پرۆژە 700 میلیۆن دۆلارییەكەی ” ئەترەك _ بەرەكەت” بڕیار بوو ئێران‌و توركەمەنستان‌و دواجار قەزاقستان بە درێژایی 325 كیلۆمیتر رێگای ئاسن بە یەك ببەستێتەوە.

“رەحیم زارع” سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیس لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی مەجلیس‌دا دەڵێ لە ساڵی 88 داو بە هۆكاری لێڵ‌و ناڕوون پڕۆژەی گەورەو زەبەلاحی ڕێگای ئاسنی ” ئەترەك _ بەرەكەت” درا بە شیركەتی ” پارس انرژی ایران”‌ بە خاوەنێتیی كەسێك بەناوی ( ئەلف _ ڕ)، بێ ئەوەی ناوبراو چووكترین پسپۆڕی‌و ئیمكاناتی پێویست بۆ ئەو كارەی هەبێ.

زارع دەڵێ ئەو كەسە لە دەیەی 70 دا بە هۆی گەندەڵی، خۆدزینەوە لە ماڵیات‌و ڕانت‌خۆری خرابووە زیندانی ئیڤینەوەو هەموو سامانەكەی لە ئێران‌و وڵاتانی دیكەدا دەستی بەسەرداگیرا؛ كەچی لە سەردەمی ئەحمەدی‌نژاددا گەڕاوە ئێران‌و ئەو پڕۆژە زەبەلاحەی پێدرا كە دوایە بەهۆی گەندەڵی‌و نەزانین لەو كارە پڕۆژەكەی بە نیوەچڵ بەجێهێشت‌و ئێستا كەس نازانێ لە كوێیە.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی ئێران دەڵێ ( ئەلف _ ڕ) كە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئەحمەدی‌نژادی لە پشت بوو، لەو پڕۆژەیەدا زیاتر لە 220 میلیۆن دۆلاری وەرگرتوەو تێێ تەقاندوە.

زارع دەپرسێ: دەبێ لەوە بكۆڵدرێتەوە كە بۆچی و چۆن بوو ئەو پڕۆژە زەبەلاحە پسپۆڕییە 800 میلیۆن دۆلارییە دەدرێ بە كەسێك كە نەك هەر ڕابردوویەكی خاوێنی نەبووە، بگرە دنیایەك قسەی لەسەر بووە كەچی لەلایەن سەركۆمارو زۆربەی وەزارەتەكانی كابینەی ئەوەوە پشتیوانیی لێكراوە.

جێگای بیرهێنانەوەیە، كە تا ئێستا پەردە لەسەر زۆر گەندەڵیی دەولەتی ئەحمەدی‌نژاد لادراوە كە بەشێكیان بریتین لە: فرۆشتنی 10 هەزار میتر زەویی هۆتێك هۆما بە خێزانی پەیمانكاری ” ئیران ئایر”، ونبوونی دەكەلێكی نەوتیی 78 میلیۆن دۆلاری، بەخشینی چەند هەزار بورسییەی ناقانوونی بە خزم‌و كەسوكاری ئەندامانی دەوڵەت، فرۆشتنی ناقانوونیی سەرچاوە سروشتییەكان، گەندەڵێی چەند هەزار میلیارد تمەنی لە رێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتی بە سەرۆكایەتیی سەعید مورتەزەوی، نادیاربوونی بەشێكی زۆر لە داهاتی 800 میلیارد تمەنیی ئەحمەدی‌نژاد لە ماوەی 8 ساڵ سەركۆماری ئەو و، گەندەڵییە سێ هەزار میلیارد تمەنییەكەی شیركەتی ئاریا‌و دەیان نموونەی دیكە؛ كەچی تا ئێستا كەم كەس لەوانەی دەستیان لەو گەندەڵییانەدا بووە ڕادەستی دادگا كراون یان لێیان پرسراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …