تا ئێستا بنەماڵەی “شەهرام محەمەدی” كرێكاری پێترۆشیمی مارون كە خۆی ئاگردا بۆ ئەوەی گیانی سەدان كەس لەو پێترۆشیمیە رزگار بكات، مافی بیمەی پێ نەدراوە.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، پاش ئەوەیكە 21ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ “شەهرام محەمەدی” بە وتەی پزیشكەكانی زیاتر لە 50% لە لەشی سووتاوە، بە هۆی لەنێوچوونی ئەندامە سەرەكیەكانی لەشی لە نەخۆشخانەی چەمران لە تاران گیانی لەدەستدا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ مافی بیمە یا یارمەتیی و بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی ئیسلامی ئێرانەوە، نەدراوەتە بنەماڵەكەی.
سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو لە بنەماڵەی محەمەدی رایگەیاندووە: تا ئێستا وێڕای بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ناوبراو، بەڵام هیچ پارەیەكیان لە لایەن بیمەوە پێ نەدراوە.
ئەو كرێكارە بەختیارییە، داوای لە خەڵك دەكرد خۆیان رزگار بكەن و خۆی فڕی دابووە نێو ئاگرەكە تا شێری گازەكە ببەسێت و بەمچەشنە گیانی سەدان هاوكاری خۆی زرگار كرد.
ناوبراو ئەو كارە لە رێكەوتی 9ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە شیركەتی پیترۆشیمی مارون تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە بوو و بەشی زۆری جەستەی سووتابوو و لە ئاكامدا بە هۆی كاریی بوونی برینەكانیەوە گیانی لەدەستدا و ئێستا ئیدارەی بیمە لە دانی پارەی بیمەی ناوبراو بە بنەماڵەكەی خۆدەبوێرن.