ماركس و‌توویە: «مه‌زهه‌ب ئه‌فـیونه بۆ خه‌ڵك». كه چاو له هه‌ڵوێستی هه‌نـدێـك كه‌س و لایه‌نی سیاسی ده‌كه‌ێ وات دێـته پێـش چاو كه ئایدیولۆژی سیاسی بۆیان بووه به “ئه‌فیون”. له سه‌دان ساڵدا مروڤ خواست و ویست و تێكـۆشانی زۆری كردووه بۆ پێـناسه و ته‌عریف كردنی خۆی. ئیمه كێـن و چیمان ده‌وه‌ی؟
به زۆری له تێـكۆشانماندا بۆ پێـناسه‌كردنی خۆمان وه‌ك مرۆڤ به بیروبۆچوونێـكی دیاریكراوه‌وه، له گه‌ڵ گرفت و ئاسته‌نگی دیتـنه‌وه و دیاریكردنی مه‌رجه‌ع و سه‌رچاوه‌یه‌كی فیكری وئایدیولۆژیكدا كه له هه‌ڵسه‌نگانـدنمان له‌ر سه‌ر چی ڕاستودروسته و چی هه‌ڵه‌یه به كاری بێـنین و له هه‌ڵوێـستگرتن و به‌ڕیاردانی ڕۆژانه‌دا هه‌ست به دڵـنـیـایی بكه‌ێـن، به‌ره‌وڕووین. به‌ڵام خواستی زۆر بۆ ئه‌وهه‌ست به دڵـنـیـایـیـكردنه وه‌ها لاوازمان ده‌كات كه نه‌توانێن به پێ ئه‌و هه‌لومه‌رج و زه‌مینه‌یه له پێـشمانه بڕیار بده‌ێـن.
سیاسه‌تـمه‌دار، له جومـله‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌نن وا زۆر ئه‌رك و په‌یـمان به ئه‌ستـۆی خۆ ئه‌گرن یان لانـیكه‌م له پـێـشـبـڕكـێـدان كه وا بـنـوێـنـن. به هـۆی هه‌وڵ و تێكـۆشانیان بۆ پـێـشبردنی سیاسه‌تی رۆژ له سه‌ر ئه‌ساسی ئایدیولۆژی، به جۆرێـكی موتـڵه‌ق نه‌ك ڕێــــژه‌یـی، له هه‌لومه‌رجێـك له دونیای واقعدا كه له كات و جـێگای دیاركراودا كۆمه‌ڵگای له ئـه‌ختـیاریان ده‌نـێـیـت و پـێیان خۆش بێـت یا نه قاعیده كایه‌ێ سیاسی ده‌بێـت له‌و چوارچێوه‌دا بێـت، چاوپۆشی ده‌كه‌ن. ئه‌سـپی خـه‌یـاڵـیـان وا به تـونـدی تـاو ئـه‌ده‌ن ئـه‌وه‌ی له ده‌وروبـه‌ریانـه نایـبـیـنـن. به خۆیان ئـیجازه ئه‌ده‌ن به هۆی ده‌سه‌ڵاتـێك پێـیاندراوه گه‌نده‌ڵ بن و ده‌چنه ناوخۆ و «راستیه‌كان» ته‌نیا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و كه‌سانه‌ێ كه هه‌ڵـیانبژاردون له كولونیه‌كدا له گه‌ڵـیان بژین باس ده‌كه‌ن.
تازه‌ترین ئایدیولۆژی، سوسیالیسم، لانیكه‌م ١٣٠ ساڵ له‌وه‌پێش داهێنراوه. ئایدیولۆژیه كۆنه‌كانیش وه‌ك كۆنسه‌رڤاتیزم، لیبرالیسم هه‌ركام سه‌دان ساڵـیان عومره. هه‌مویان ده‌بێ وه‌ك ده‌سكه‌وتی میژویی سه‌رده‌می خۆیان چاویان لێ بكرێـت نه‌ك وه‌ك ڕاستیه‌كه‌ی ڕه‌وا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولا و شایانی بردنی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئه‌و ڕاستیه به هه‌ر قیمه‌تێك. ئاڵوگۆره ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیكان ئایدیولۆژیه‌كان له گه‌ڵ خۆیان ده‌گۆڕن نه‌ك به پێچه‌وانه.
هه‌ر وه‌ك زۆر بواریتر له كۆمه‌ڵگادا ده‌بێ بواری سیاسیش له‌وه‌ێ كه بـووه خۆێ ڕزگاركات و له سه‌ر ئه‌وێ كه هـه‌یـه فكوس بكات. سیاسه‌تمه‌داره‌كان به جێگای داڕشتـنی سیاسه‌ت له سه‌ر بناغه‌ی نۆستـاڵژی ده‌بی روئـیای تازه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگا ئـێـستا كه له سه‌ر ئیمكانگه‌لی ئه‌مڕۆ بڕیار ئه‌دات هه‌بێـت. وه‌ڵامی ئیمڕۆژی بۆ گیروگرفتی ئێستا به پێ هێز و ئیمكانگه‌لێـك كه كۆمه‌ڵگا له ئه‌ختیارمان ده‌نێـت. ده‌رفه‌تی كۆمه‌ڵگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كان و نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له ئازادی رفاه، ئاشتی و پـێكه‌وه ژیانی مروڤ وا ده‌خوازێت كه سیاسه‌تمه‌داره‌كان له قورسایی ئایدیولۆژیكی هه‌ڵوێـست و بڕیاره‌كانیان به قازانجی هه‌ڵوێست و سیاسه‌تـێـك كه نوێـنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك بكات و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بپارێـزیت، كه‌م كه‌نه‌وه. ده‌نا له ره‌وتی زه‌ماندا زیاتر جێگه و پێگه و ڕه‌وا بوونیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
٣ سپتامبر ٢٠١٥
* مه‌به‌ست له ریئالپۆلیتیك، سیاسه‌تێكه كه ته‌نیا له سه‌ر ئایدیولۆژیك پێداگری ناكه‌ت بڵكۆ له ڕێگای دیالۆگ و ته‌وافق وه‌ك بناخه‌ی گه‌ێشتن به ده‌سكه‌وتی دیاریكراوی تێده‌كۆشێت.