پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

فەرماندەیەكی سپا: داعش كردەوەی خۆكوژیی لە ئێرانەوە فێربووە

“سەعید قاسمی” یەكێك لە فەرماندەكانی سپای پاسدارانی ئێران دەڵێ: گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، كردەوەی خۆكوژیی لە ئێرانەوە فێر بووە و لەم بوارەدا لە شێوازیی ئێرانی پێڕەوی دەكات.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئێنتخاب، سەعید قاسمی رۆژی هەینی 15ی مانگی جۆزەردان لە همایشی “ئیمام چاوەڕێی خەباتە” وتاری دەدا، وتی: ئیمام خومەینی پاش دروستكردنی بەسیجی جیهانیی ئیسلامەوە بوو، بەڵام هەندێ لە كاربەدەستان گوێیان نەدا.
قاسمی بە ئاماژە بە پشت بەستنی داعش بە كردەوەی خۆكوژیی وتی: وزەی هێزی شەهادەت خواز (خۆكوژ) دروستكردنەكەی بەدەستی ئێمەوە بوو بەلام ئێستا داعش لەم مودیلە پێڕەویی دەكات و بەسیجی خەبیسەكانی دروست كردووە و قوتابخانە و بارەگاكانیان پڕ پڕ بووە لە هێزی خۆكوژ.

كەڵك وەرگرتن لە هێرشبەری خۆكوژ لە رۆژەكانی شەڕی ئێران و عێراق یەكێك لە شانازییەكانی كاربەدەستانی كۆماریی ئیسلامی بوو. لە قوتابخانەكانی ئێران خۆتەقاندنەوەی یەكێك لە خوێندكاران بە ناوی (حسێن فەهمیدە) لە دژی عێراقیەكان لە سەردەمی شەڕ، وەكوو وانەیەك باس دەكات.

پاش ئەوەیكە حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرنەوە پشتیوانیی دەكرا، لە كردەوەی خۆكوژیی لە دژی هێزەكانی ئیسرائیل كەڵكیان وەردەگرت. چەند كردەوەیەكی خۆكوژیی لە لایەن هێزەكانی حیزبوڵڵاوە ئەنجام درا و چەندین فیلم و وێنەی لێ بڵاو كرایەوە.

ئێستاكە گرووپی داعش لە پێشڕەویەكان خۆی و ئەنجامدانی كردەوەی خۆكوژیی بە شێوەیەكی تایبەت و بەرفراوان بەردەوامە و جگە لە بەرەكانی شەڕ، چەكدارەكانی ئەم گرووپە لە كردەوەی خۆكوژیی لەو ناوچانەی خەڵك ژیان دەكەن، كەڵك وەردەگرن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.