چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دەیان عەشیرەت لە ترسی دەسەڵاتی ئێران لە عێراق بە داعشەوە پەیوەست بوون

گرووپی “دەوڵەتی ئیسلامی” لەم دواییانە ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا سەرۆكی عەشیرەتەكانی پارێزگای ئەنباری عێراق دانیشتنێكیان ئەنجام داوە و 50 سەرۆك عەشیرەت لە ترسی دەسەڵاتی ئێران و میلیشیا شیعەكان بەسەر عێراقدا، لەگەڵ “ئەبوبەكر بەغدادی” رێبەری داعش بەیعەتیان كردووە.

لە كۆنفرانسی “هاوپەیمانیی دژی داعش” كە لەم دواییانەدا لە پاریس بەڕێوەچوو، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی رایانگەیاند كە گرووپی “دەوڵەتی ئیسلامی” ناتوانن تەنیا لە رێگای “نیزامیی”ەوە شكست بدەن و دەبێ لە بواری سیاسیش هۆكارەكانی راكێشانی خەَكی بۆ لای ئەم “گرووپە تیرۆریستیە” بەتایبەت بۆ “لاینگرە سونەكانی” روون بێتەوە و بەدژی خەبات بكەین.

بەڵام پێچەوانەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان زۆرێك لە عەشیرەتە سونەكانی عێراق و سوریە بەرامبەر “پڕوپاگەندەی دژە داعش” كەمتەرخەمن و نەتەنیا ئەو گرووپە توندئاژۆوە پشتیوانی دەكەن، بەڵكوو ئامادەی هاوكاریین لەگەڵی. پێشتریش چاودێرانی سیاسی وتبوویان كە بە بێ پشتیوانیی دانیشتووانی ناوچەكە مەجالی پێشڕەوی لە دژی داعش لە عێراق و سوریە بوونی نیە.

داعش بە بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆی كۆبوونەوەی سەركردەكانی 50 عەشیرەتی سونەی پارێزگای ئەنباری عێراق، ئیدعای كردووە كە سەرانی ئەو عەشیرەتانە لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی كە خۆی بە خەڵیفەی موسڵمانانی جیهان و رێبەری گرووپی “دەوڵەتی ئیسلامی” دەزانێت، بەیعەتیان كردووە. لەو ڤیدیۆیەدا هاتووە كە ئەم دانیشتنە رێكەوتی شەممە “30 مە” لە رۆمادی بەڕێوە چووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.