چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەگەری ئەوە هەیە سامان نەسیم لەسێدارە درابێت

بەوتەی كەمپینی زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، سامان نەسیم، بەندكراوی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ لەسێدرەدراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەكردوەتەوە.

بەپێی وتەی كەمپینی ناوبراو، سامان نەسیم بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 30ی رێبەندان لەگرتووخانەی ورمێ لەسێدارەدراوە.

زاگرۆس پۆست بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی كرد بە بنەماڵەی ژمارەیە لەو بەندكراوانەی كە سێشەممەی رابردوو بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە كە سامان یەكێك لەوانەیە، بەڵام ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەكردوە.

زاگرۆس پۆست هەروەها پەیوەندی كرد بە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)وە، سەرچاوەیەكی پژاك ئاماژەی بەوەدا كە تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی سامان نەسیم پشتڕاست نەكراوەتەوە.

سامان نەسیم ساڵی 1390‌و لە تەمەنی 17 ساڵی لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەستگیركرا‌و بەتۆمەتی پەیوەندی بە پژاك‌و قەساس كردن، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا‌و حكومەكەش لەلایەن دادگای گشتی ئێران پەسەندكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. بە داخەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە سێدارە دراوە http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2002201515
    نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، شەهید نامرن.
    بژی کوردستان

وەڵامێک بنووسە بۆ هاوڵاتی هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.