دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

کیومه‌رس مه‌نسوری کۆچی دوایی کرد

ئه‌مشه‌و کاتژمێر 21:10 کیومه‌رس مه‌نسوری له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. کیومه‌رس مه‌نسوری چالالی سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نوسی دیاری خه‌ڵکی سنه بوو که ماوه‌ی ساڵانێکه شاری سنه‌ی به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌جێهێچتبوو.

له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا کیومه‌رس تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن هات‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌توانرا گیانی ڕزگا بکرێت.

دوای ئه‌وه‌ی کیومه‌رس له چاره‌سه‌رکردن له کوردستان بێهیوا بوو، ڕوویکرده ئاڵمان‌ به‌ڵام به‌هۆی سه‌رسام بوونی خه‌رجیی پێڕاگه‌یشتنی نه‌خۆشینه‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی پشتگریی خه‌رجییه‌کانی له لایه‌ن کۆمپانیای به‌ڕێز له سلێمانی، به‌ناچار له ئوروپاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی‌و داوای پشتگریی کرده‌وه‌یی کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشینه‌که‌ی.

کۆمپانیای به‌ڕێز یه‌کێک له زلکۆمپانیا بیناسازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌و زۆرێک له ڕۆژنامه‌نوسان‌و نزیکانی کیومه‌رس به تایبه‌ت هاوسه‌ری ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌و کۆمپانیایهه پشتگریی کرده‌وه‌یی کیومه‌رسی نه‌کردووه‌و زیاتر له یارمه‌تیدانی کیمومه‌رس، مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌کردن بووه بۆخۆی.

به‌مدواییه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ناچاری کیومه‌رس بۆ کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو خه‌رجیی چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆشینه‌که‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وه له کاتێدا بووه که شێرپه‌نجه هه‌موو جه‌سته‌ی کیومه‌رسی داگرتبوو دواجار به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.