دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

كەیومەرس مەنسووری پێویستی تایبەتیی بە خوێنە

كەیومەرس مەنسووری کوڕی حسەین كە ماوەیەكی زۆرە تووشی نەخۆشیەکی کوشندە بووە، ئێستاكە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێك راگەیەندراوە كە ناوبراو تووشی كەمبوونی خوێن هاتووە‌و بە خێرایی پێویستی بە خوێن لە جۆری +o هەیە.

شۆخان محەممەد هاوسەری رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسووری رایگەیاندووە، لە شەوی رابردوو كەیومەرس تووشی بەربوونەوەی خوێن بووە‌و ئێستاكە تەندروستیی لە مەترسیدایە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، پزیشكەكان داوای خوێنیان كردووە‌و هاوكات وتیشی، پزیشكەكان رایانگەیاندووە، ئەو جۆرە خوێنە +o لە بانكی خوێن دەست ناكەوێت بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەمبارەوە یارمەتیدەر بن.

بەمجۆرە شۆخان محەممەد داوای هاوكاریی لە هاوڵاتیان دەكات بۆ ئەوەی بە بەخشینی خوێن بە كەیومەرس، یارمەتیدەری هاوسەرەكەی بن. لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆك هەرێم بڕیاریدا رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسووری بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشیەكەی رەوانەی دەرەوەی وڵات بكات، بەڵام بە هۆی ئەوەی ناوبراو پێویستی بە چاودێریی بەردەوام بووە، تا ئێستا بەرەو دەرەوەی وڵات نەبراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.