ئەندامێكی پارلەمانی توركیە رایگەیاندووە كە، ئەو چەكانە لە دەرەوە هاتووە بۆ وڵاتی توركیە سەرجەمیان دراون بە چەكدارانی گروپی داعش.
شەفیق چیركین، نوێنەری پارێزگای حاتای لە پارلەمانی توركیە لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی “تەرەف”ی توركیە رایگەیاند: ئەو چەكانەی لە دستی سپای توركیە دایە هەمووی لە ناتۆ تۆمار كراون و حكومەتی توركیە ناتوانێت چەكی دەستی سپاكە بە داعش بدات، بەڵام بەشێكی زۆر لەو چەكانەی لە دەرەوە دراوە بە وڵاتی توركیە، دراوە بەو گرووپانەی كە بە دژی دەسەلاتی سوریە شەڕ دەكەن و داعش بەشێكی زۆر لەو چەكانەی بەركەوتووە.
چیركین دەڵێت: توركیە بە ئاشكرا نەیاران و گروپە چەكدارەكانی دژبەری حكومەتی سوریە پڕچەك دەكات، تەنانەت گروپی نوسرەش لەو چەكانەی پێدراوە و پاش تێكەڵبوونی بەشێكی زۆری گروپی نوسرە لەگەڵ داعش، ئەو چەكانە هەموو كەوتنە دەست داعش.