شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / هەواڵ / شه‌پۆلی بومه‌له‌رزه‌کان به‌رده‌وامه

شه‌پۆلی بومه‌له‌رزه‌کان به‌رده‌وامه

له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لانیکه‌م 60 بوومه‌له‌رزه شوێنه جیاجیاکانی هه‌ریه‌که له کوردستان، ئێران، عێراق، تورکیه‌و پاکستانی گرتووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ناوه‌ندی تۆمارکردنی بومه‌له‌رزه‌ی ئێران  له  کاتژمێر 01:48:53 ی دوێنێ 28 نۆڤامبره‌وه شه‌پۆلی بومه‌له‌رزه‌کان له ناوچه‌ی گراش‌ی شیرازه‌وه به گوڕی 3.3 پله‌ی ڕیشتێر تا کاتژمێر 06:43 ئه‌مڕۆ له به‌رزجان‌ی بووشێهر به‌رده‌وام بووه‌.

به‌هێزترین بومه‌له‌رزه له 24 کاتژمێری ڕابردوو له به‌رازجان ڕوویداوه‌ به پله‌ی 5.7 ڕیشتێر له کاتژمێر 17:21 دوێنێ. هه‌واڵنێرییه‌کان باسیان له خه‌‌سارێکی زۆری مادی‌و لانیکه‌م 8 کوژراوو 210 بریندار کردووه له‌و شاره. به‌رازجان شارێکی په‌راوێزکه‌وتووه له باشوووری ئێران‌و له 65 کیلۆمێتری باکووری رۆژهه‌ڵاتی که‌ناری بووشێهر له ناوچه‌ی ده‌شتستان هه‌ڵکه‌وتووه. هه‌ندێک له هه‌واڵه‌کان باسیان له‌وه کردووه له به‌شی کۆنی به‌رزجان زۆرێک له دووکان‌و بازاڕ به ته‌واوی ڕووخاوه.

لانیکه‌م 5 ئاسه‌واری مێژووی له به‌رازجان هه‌ڵکه‌وتووه که پێده‌چێت ئه‌و شوێنانه‌ش تووشی خه‌سار بووبێتن. ده‌وترێت د ه‌نگی بوومه‌له‌رزه‌که له چه‌ند شاری ده‌وروبه‌رو له عه‌ره‌بستانیش بیسراوه‌و هه‌روه‌ها زۆرێک له خه‌ڵکی ئه‌و شاره دوێنێ شه‌ویان له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر بردووه. مانگی سووری ئێران ڕایگه‌یاندووه چه‌ند تیمی تایبه‌تی بۆ به‌رزجان به‌ڕێکردووه تا یارمه‌تیی تیمه‌کانی ئه‌و شاره بده‌ن، به‌ڵام له وێنه‌کانی دوای ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌که له ماڵپه‌ڕی ‘برازجان نیوز’، ته‌نیا دیمه‌نی ڕووخان‌و لۆدرێک ئه‌بینرێک که خه‌ریکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاسه‌واری بوومه‌له‌رزه‌که‌یه.

بوومه‌له‌رزه‌کان له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان‌یش به‌رده‌وام بووه‌و لانیکه‌م 10 بوومه‌له‌رزه  له خانه‌قی‌و کرماشان‌و لوڕستان‌و وان ڕوویداوه که به‌هێزترینی 3.3 پله‌ی ڕیشتێر بووه  له خانه‌قی له کاتژمێر 11:08 دوێنێ. شایانی باسه کۆمه‌ڵێک له دانیشتوانی خانه‌قی‌ش له چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا له ده‌ره‌وه چادریان هه‌ڵداوه‌و له سلێمانیه‌وه هاوکارییان بۆ به‌ڕێکراوه.

وێنه: کۆلۆنی زیاتر له 200 بومه‌له‌رزه له نێوان کرماشان‌و خانه‌قی، ناوه‌ندی تۆمارکردنی بومه‌له‌رزه‌ی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …