سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كوردانی رۆژهەڵات بە پیادە خۆیان گەیاندە هەڵەبجە

ئەمڕۆ 26 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە تێپەڕ دەبێت كە تێیدا 5 هەزار مرۆڤ بوونە قوربانیی شەڕیی ماڵوێرانكەری نێوان عێراق‌و ئێران.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی مانگی 3 بە بۆنەی یادكردنەوەی كارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە رێورەسمێكی تایبەت لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو كە تێیدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە كوردانی رۆژهەڵات لە شاری بانەوە بە پێ بەرەو هەڵەبجە رێكەوتن بۆ بەشداریكردنیان لەو رێ‌ورەسم‌و یادكردنەوە‌و رایانگەیاندووە هاتنی ئێمە بۆ هەڵەبجە بە مانای خەمخۆری‌و هاوچارەنووسیمانە بەرانبەر بەو كارەساتە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە شێوەی فەرمی بڕیاری بە پارێزگاكردنی شاری هەڵەبجەی واژۆكردوو بەمشێوە هەڵەبجە بووە چوارەمین پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

هەموو ساڵێك بە بۆنەوەی یادكردنەوەی كارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە كە لە 16ی مانگی 3ی 1988 روویدا، هەموو جەماوەری خەڵكی كوردستان لە هەر كام لە بەشەكان بە شێوەگەلی جۆراوجۆر رێز لەم رۆژە دەگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.