سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ئوباما و ئاخافتنی لە کۆنگرە / محەمەد حەکیمی

دوایین ئاخافتنی “باراک ئوباما” سەرۆک کوماری ئەمریکا، لە کونگرەی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ٨ ساڵ سەرۆک کوماری ئەمریکا، لەلایەن کوماریخوازەکانەوە زۆر بە ساردی‌و بە هەند وەرنەگیرا. کێسەکانی ئوباما سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەو ناوەوە تا دێت قوولترو قولتر دەبێت‌و ئەمەش وای لێهاتوە کە سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی کوماری ئیسلامی ، ناچار بێت چەندین جار ئەم وتە دووپات بکاتەوە کە هەر گەمارۆیەکی دیکە بخرێتە سەر کوماری ئیسلامی ئێران “وتۆ” دەکات.

ئەمەش بەو واتە دێت کە ئێران گرنگیەکی تایبەتی هەیە بۆ وڵاتانی ئەمریکاو وڵاتانی یەکێتی ئوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌، ئەم کێشەو گرفتانە بەرۆکی ئوبامای زۆر بە جدیی گرتوەتەوە، چونکا کوماریخوازەکانی لە سەدا نیوەی زیاتری کونگرەی ئەو وڵاتە پێک دینن‌و هەروەها لە ناو دێمۆکراتەکانیشدا سیاسەتی ئوباما سەبارەت بە کوماری ئیسلامی لایەنگری کەمەو ئەمەش ئوبامای خستوەتە ناو گێژاوێک کە ناچار بێت بە کەررات بڵێت کە هەر بڕیارێک سەبارەت بە گەماڕۆی ئێران بێت وتو دەکات‌و ئەمەش روخساری ئوبامای بە تەواوی لە ناو سیاسەتوانان‌و خەڵکی ئەمریکا لاواز کردوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە دوو سێهەمی ئەندامانی کۆنگرە دەتوانن وتۆی ئوباما هەلبوەشێننەوەو بە وتەی پسپوران ئێستا زیاتر لە دوو سێهەمی ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بە دژی ئەم سیاسەتەی ئوبامان. ئەوەی گرنگە، ئوباما بۆ خۆشی دەڵێت هیچ زەمانێک نییە بۆ گەیشتن بە کۆتایی‌و ڕەنگە خۆشی باوەری بەوە نەبێت کە کۆماری ئیسلامی واز لە بەرنامەی ناوکی خۆی بێنێت. هەروەها ئوباما سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران لە کۆنگرەی ئەو وڵاتە وتی: دیپلوماسی ئێمە سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی لە جەریاندایەو بۆ یەکەمین جار لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، توانیومانە کە پێشەوەچونی بەرنامەی ناوکی ئێران بوەستێنین‌و زەخیرەکانی ئەتومی ئەو وڵاتە کەم بکەینەوە، لە ئێستاوە تا بەهار کاتمان هەیەو شانسی ئەوەش لە ئارادایە کە بە ڕێککەوتنێکی گشتی لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە دەستی بە چەکی ناوکی نەگات، ناچارین بە ڕککەوتن بگەین. ڕێککەوتنێک کە ئێمەو هاوپەیمانەکانمان دەپارێزێت، بە تایبەتی ئیسراییل، لە حاڵێکدا کە هەروەها ئەم ڕێککەوتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاژاوەیەکی دیکە ڕزگار دەکات.

بەڵام بە ڕای پسپورانی سیاسی‌،خوشبینی ئوباما،و ئەم وتانەی نیشاندەری ئەوەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر شت‌و نەخشەی جوغرافیان ئەم ناوچە لە حالی گۆڕاندایەو ئەگەر بە وردی بیر لەو وتانە بکەینەوە دەبینین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تازە لە سەرەتای ئاژاوەو گرفتەکانیدایە، ئەگەر ئەمڕۆکە ئێران لە بەرنامەی ناوکی دابمالرێت، ئەوا سبینێ شتی دیکە جێگەی دەگرێتەوەو هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕژیمی ئیسلامی ئێران هەرگیز دان بە وڵاتی ئیسراییلدا نانێت‌و بەرپرسانی ئەو ڕژیمە هەمیشە باس لەناوبردنی ئیسراییل دەکەن. لە ڕاستییدا وتەکانی ئوباما گەشبینێکی زۆری تێدایەو ئەوەی ئەو بیری لێ دەکاتەوە هەرگیز ناچێتە خانەی واقیعەوەو ئەگەر ئەمڕۆ ڕژیمی ئیسلامی واز لە بەرنامەی ناوکی بێنێ، بێ گومان واز لە سیاسەتی دژە ئیسراییلی ناهێنێت‌و بە پشتیوانکردنی لە گروپە تیروریستیەکان‌و پول خەرجکردن بە دژی ئیسراییل هەمیشە کێشە بۆ ئەو وڵاتە دەنێتەوە. ئوباما زۆر دڵخۆشە بەوەی کە بەرنامەی ناوکی ئەو وڵاتە بوەستێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا سبەینێ خۆدی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی توشی کێشەی زیاتر دەبن.

ئەمڕۆکە ئێران وەکوو گورگی بریندار وایە،وازهێنان لە بەرنامەیەک کە ساڵەهایە میلیونەها دۆلاری بۆ خەرج کردوەو ئەم شکەسەتەش وەک ژارخواردنێکی دیکە بۆ کۆماری ئیسلامی وایە، هەر بۆیە ڕژیمی ئیسلامی بە هەموو شێوە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەوستێتەوەو لە هەر هەلێک کەلک وەردەگرێت بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وشک بکات‌و خۆی بەهێزتر بکات. لە ناوخۆی وڵاتیش دوای ئەوە زیاتر سیاسیەکان‌و…

ئەمە لەلاێکەوەو لە لایکی دیکەشەوە ئوباما بە هۆی هاتنی “داعش”و هێرشی بەربڵاوی ئەو ناوچانە ئوبامای ناچار کردوە سیاسەتی سەبارەت بە ناوچەکە بگۆڕێت‌و بیر لە ڕێگە چارەی دیکە بکاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

یەک بۆچوون

  1. تا ئەوکاتەی کە کەسایەتیێک وەکوو خامنەیی بمێنێت و ڕۆژ و شەو دروشم دژی ئامریکا و وڵاتانی ئوروپایی بدات گەیشتن بە ئاکامێکی پڕبایەخ بۆ خەلکی ئێران، وەکوو خەونێک وایە کە هەرگیز بەدی نایێت.

وەڵامێک بنووسە بۆ سارۆ هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.