سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024
عەبدوڵا موهتەدی

ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبەری تەشكیلاتی كانادا دژی سیاسەتەكانی عەبدوڵای موهتەدی دەستیان لەكار كێشایەوە

پاش دەستلەكار كێشانەوەی ژمارەیەك لەئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی‌و ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، لە راگەیەنراوێكدا ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبەری تەشكیلاتی كانادای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەستیان لەئەندامێتی‌و هاوكاری ئەو حیزبە كێشایەوە.
لەراگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە هاتووە “ئێمە هەر چەند لە زۆر بواری سەرەکیدا ناتەبا بوین لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی کە سالانێکە لە لایەن سکرتێری ئەو حیزبەوە ئیجرا دەکرێ، بەڵام هەمیشە پێمان وابوە کە هەوڵ بدەین بە ڕاوێژ و قسە و لێک تێگەیشتن و یەکتر بە قەناعەت گەیاندن بەر بە بەڕێوە چونی ئەو سیاسەتە تاکرەوانەیە بگرین، بە داخەوە ئەو مەجالە لە ڕێگای توندی و هەڕەشە و سزای تەشکیلاتی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرتەسکتر کراوەتەوە، تا ئەو جێگایەی کە حەوتویەک لەوە پێش بێ هیچ باس و تەوزیحێک هاوڕی قەرەنی ئێلخانیزادە بەرپرسی هەڵبژێردراوی کۆمیتەی کانادایان لە بەرپرسایەتی کۆمیتە لابرد”.

لەبەشێكی دیكەدا ئەندامانی كۆمیتەی كانادا ئاماژە بەوە دەكەن كە پاش دەست لەكاركێشانەوەیان لەو حیزبە، پەیوەستبوونی خۆیان بەو كادر‌و ئەندامانەی پێشووی كۆمەڵە رادەگەیەنن كە لەیەك ساڵی رابردوودا لەریزەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ نەماون. هاتوە “نە ئێمە و نە هیچکام لەوانی تر خوازیاری بە جێهێشتنی حیزبێک کە ساڵانێکی زۆر، لە پێشمەرگایەتی ساڵانی زوەوە تا هەڵسورانی سیاسی لە دەرەوەی ووڵات، کاری سیاسیمان تێدا کردوە، نەبوین. گرتنە پێشی سیاسەتێکی تاکرەوانە کە بەرجەوەندی شەخسی بخاتە پێش بەرجەوەندی گشتیەوە بابەتی ڕەخنەگری و ئیعترازی ئێمە بوە. بە داخەوە مۆڵەتیان نەدا دەنگی ڕەخنەگر لە نێو حیزبەکەدا بمێنێتەوە. ئێمە بەوە گەیشتوین کە لەو حیزبەدا نە ئیمکانێک بۆ چاکسازی ماوە و نە فەزایەک بۆ ڕەخنەگری و بیری جیاواز، بۆیە ئیتر نامانەوێ چارەنوسی سیاسی خۆمان بەو حیزبە و سیاسەتەکانیەوە گرێ بدەین و بەم جۆرە هاتنەدەری خۆمان لەو حیزبە ڕادەگەیەنین و لە هەمان کاتدا پەیوست بوونی خۆمان بەو کادر و ئەندامانەی پێشوی کۆمەلەی شۆرشگێر کە لە یەک ساڵی ڕابۆردودا یان خۆیان تەسفیەی حیزبی کراون یان بە ئیعتراز بە سیاسەتەکان و هەڵسوکەوتی حیزبەکە وازیان هێناوە دەر دەبڕین”.
دەقی راگەیەنراوەكە:

بۆ ڕای گشتی
ئێمە ئەندامانی‌ کۆمیتەی بەڕێوە‌بەری تەشکیلاتی کانادای حیزبی کۆمەڵە، هاوڕی لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە لە کانادا، بەم جۆرە دەست‌کێشانەوەی خۆمان لە هاوکاری و ئەندامەتی ئەو حیزبە ڕادەگەیەنین.
ئێمە هەر چەند لە زۆر بواری سەرەکیدا ناتەبا بوین لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی کە سالانێکە لە لایەن سکرتێری ئەو حیزبەوە ئیجرا دەکرێ، بەڵام هەمیشە پێمان وابوە کە هەوڵ بدەین بە ڕاوێژ و قسە و لێک تێگەیشتن و یەکتر بە قەناعەت گەیاندن بەر بە بەڕێوە چونی ئەو سیاسەتە تاکرەوانەیە بگرین، بە داخەوە ئەو مەجالە لە ڕێگای توندی و هەڕەشە و سزای تەشکیلاتی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرتەسکتر کراوەتەوە، تا ئەو جێگایەی کە حەوتویەک لەوە پێش بێ هیچ باس و تەوزیحێک هاوڕی قەرەنی ئێلخانیزادە بەرپرسی هەڵبژێردراوی کۆمیتەی کانادایان لە بەرپرسایەتی کۆمیتە لابرد. تەنیا تاوانی ئەو ڕەخنە گرتن لە هێندێک لە سیاسەتەکانی ئێستای تەشکیلات بو. ئەستاندنەوەی بەرپرسایەتی لە بەرپرسیی کۆمیتەیەکی هەڵبژێردراوی کۆنفرانسی ئەندامان بە تاوانی ڕەخنە‌گر بونی، زەنگی خەتەرێکی گەورەیە بۆ حیزبێکی سیاسی کە بڵێ تێدەکۆشم بۆ کوردستانێکی ئازاد. ئەم کردەوەیە لە درێژەی ئەو بەرنامەی تەسفیە حیزبیەدایە کە لە زیاتر لە ساڵێک لەوە پێشەوە بە دەستوری سکرتێری ئەو حیزبە بەڕێوە دەچێ. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابۆردودا تا ئێستا هەشت کەس لە کادرەکانی کۆمەڵە کە لە ئاستی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیدا لە زیاتر لە سی و پێنج ساڵ لەوە پێشەوە چالاک بوون کەوتونە بەر تەسفیەی حیزبی و لە مانگی ڕابۆردوشدا کادرێکی چالاکی تەشکیلاتی فینلاند نامەی تەسفیەی بۆ چوە. لە پاڵ ئەوانەشدا و بە ئێعتراز بەو سیاسەتانە کۆمەڵێکی دیکە لە کادر و ئەندام لە حەوتوی ڕابۆردودا لە ووڵاتانی ئوروپایی وازیان لە ئەندامەتی حیزبی کۆمەلە هێناوە. زۆر کەسی دیکەش هەر ئێستا نیگەرانی هاتنی نامەی تەسفیە و دەرکردنن.

نە ئێمە و نە هیچکام لەوانی تر خوازیاری بە جێهێشتنی حیزبێک کە ساڵانێکی زۆر، لە پێشمەرگایەتی ساڵانی زوەوە تا هەڵسورانی سیاسی لە دەرەوەی ووڵات، کاری سیاسیمان تێدا کردوە، نەبوین. گرتنە پێشی سیاسەتێکی تاکرەوانە کە بەرجەوەندی شەخسی بخاتە پێش بەرجەوەندی گشتیەوە بابەتی ڕەخنەگری و ئیعترازی ئێمە بوە. بە داخەوە مۆڵەتیان نەدا دەنگی ڕەخنەگر لە نێو حیزبەکەدا بمێنێتەوە. ئێمە بەوە گەیشتوین کە لەو حیزبەدا نە ئیمکانێک بۆ چاکسازی ماوە و نە فەزایەک بۆ ڕەخنەگری و بیری جیاواز، بۆیە ئیتر نامانەوێ چارەنوسی سیاسی خۆمان بەو حیزبە و سیاسەتەکانیەوە گرێ بدەین و بەم جۆرە هاتنەدەری خۆمان لەو حیزبە ڕادەگەیەنین و لە هەمان کاتدا پەیوست بوونی خۆمان بەو کادر و ئەندامانەی پێشوی کۆمەلەی شۆرشگێر کە لە یەک ساڵی ڕابۆردودا یان خۆیان تەسفیەی حیزبی کراون یان بە ئیعتراز بە سیاسەتەکان و هەڵسوکەوتی حیزبەکە وازیان هێناوە دەر دەبڕین. ئێمە لە ئێستا بەولاوە خۆمان بە کۆمیتە و کادر و ئەندامی ئەو ڕەوتەی کۆمەڵە کە بۆ یەکریزی و کۆتایی بەو وەزعە نالەبارەی بەرەی کۆمەڵە هەوڵ دەدەن دەزانین.
1. قەرەنی ئیلخانیزادە بەرپرسی کۆمیتەی کانادا
2. ڕەحمان باب)مام ڕەحمان( ئەندامی کۆمیتەی کانادا و بەرپرسی پیوەندیەکان
3. هەمزە لوتفی ئەندامی کۆمیتەی کانادا و بەرپرسی ماڵی
4. فایەق مەحمودی)هەڵمەت مەریوان( ئەندامی کۆمیتەی کانادا و وتە بێژی کۆمیتە
5. عوسمان نورانی
6. عوسمان موزەفەری
7. موحمەد سەیدزادە
8. عەبدوڵا یوسفی)عەبە بێساران
9سعید بیاچی (ئەم دو هاوڕێیەش ڕۆژێک پێشتر لە ئێمە وازیان لە ئەندامەتی حیزبی کۆمەڵە هێناوە.
10.یەحیا مەجیدی
11جەماڵ ڕەسوڵی
2015-01-05

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.