ئێران ئاوی روباری سیروانی وشك كرد / عومەر عینایەت

بە درێژایی دروستبونی گۆی زەوی ئاوی روباری سیروان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەرچاوەی گرتوە و شیوەكانی نێوان زنجیرە چیاكانی هەورامان و شنروێ و باڵامبۆی بڕیوە و تا دەگاتە پێدەشتی گەرمیان و لە ساڵی 1959 وە ئەم روبارە بووەتە سەرچاوەی سەرەكی بۆ پڕكردنی بەنداوی دەربەندیخان و 75%ی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە روباری سیروانەوە سەرچاوە دەگرێ، ساڵی 2012 و لە یەكێك لە سەردانەكانمدا بۆ ووڵاتی ئێران بەهۆی هاوڕێیەكمەوە سەردانێ بەنداوێكم كرد كە دەكەوێتە سەر روباری سیروان لە نزیك گوندی داریان لە رۆژئاوای شاری پاوە، سەرباری ئەوەش لە بەشی سەرەوەی بەنداوەكە كەناڵێكی ئاوی لە شێوەی تونێلێكی داخراودا دروستكردوە بە درێژی 50 كم بۆ گۆڕینی رێڕەوی ئەو روبارەی كە دەیان هەزار ساڵە شیو و دۆڵەكان و دەشتاییەكانی گەرمیان تەیدەكات، بۆ ناوچەی دەشتی زەهاو لە خۆرئاوای ئێران، لە گەڕانەومدا سەرجەم بەپرسانم لێئاگادار  كردەوە و دوو بابەتیشم لە رۆژنامەی هاووڵاتی لەسەر نوسی بە ناونیشانەكانی(روباری سیروان و بەنداوی دەربەندیخان ئێوە خۆش) و( ئێران وەك درا,سێیەكی بێ ئەمان) ترسناكی ئەم پڕۆژەیەم باسكرد بەڵام كەس گوێی نەدایە و لەسەر ئاستی كوردستان و عێڕاق ئەم هەواڵە ترسناكە بەهەند وەرنەگیرا.

ئەمڕۆ 24/11/2014 وەك تاقیكردنەوە روباری سیروان ووشكرا و لە بەهاری داهاتووەوە ئیتر روبارێك نامێنێ بەناوی سیروان و بەنداوی دەربەندیخانیش دەچێتە خانەی لەبیرچوونەوە، بەپێی یاسای كۆنترۆلكردنی ئاو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ئاساییە هەر وڵاتێك لەسەر زەوی خۆی و لە سەر رێڕەوی روبارەكاندا بە مەرجێك مافی ئەو ووڵاتانە بپارێزێت كە دەكەونە خوار روبارەكە، ئەوی زۆر جێگای نیگەرانیە جمهوری ئیسلامی ئێران لە بەنداوی داریاندا ئەم پشكەی كوردستان و عێڕاقی لەبەرچاو نەگرتووە بە دروستكردنی ئەو Divert channel ە یەك دڵۆپ ئاو بە ئاڕاستەی كوردستان و عێڕاق نایەت، و ئەمەش پێشێلكاریەكی زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەكانە، لەسەروبەندی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2011 دا بابەتێكم نوسیی بەناوی (عێڕاق لە دەمی گورگەوە بۆ دەمی شێر) بابەتێكی دی بەناوی ( عێراقستان لەسەر وەزنی خوزستان) دروست وا دەرچوو، ئێستا ئێران حاكمی رەهای عێڕاقە و عێڕاق بە پارێزگایەكی خۆی دەزانێ بۆیە بە ویستی خۆی یاری بە مقدراتی گەلی عێڕاق و كوردستان ئەكات، ئەوەی زۆر جیگای نیگەرانیترە، لەكاتی سەردانەكەمدا بۆ سەر بەنداوی داریان لە بەرپرسی پڕۆژەكەم پرسی(ئایا ئێوە رەزامەندی عێراقتان وەرگرتووە بە گۆڕینی رێڕەوی ئەم بەنداوە؟) لە وەڵامدا ووتی لەگەڵ بەرزترین بەرپرسیی عێڕاق قسەمان كردوە لە وەڵامدا ووتویەتی مادام ئاوەكە بۆ ناوچەیەكی كوردی دەچێت ئاساییە
هیوادارم سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەزارەتی كشتوكاڵ لەم ستەمە بێدەنگ نەبن و لەگەڵ حكومەتی عێڕاق (ئەگەر هەبێ) ریكارە یاساییەكان بگرنە بەر و ئەم ستەمە كە لە خەڵكی كوردستان و عێڕاق و ژینگە و سروشت ئەكرێت راگرن سنورێك بۆ ملهوڕییەكانی ئێران دابنێن

* سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پارلەمانی كوردستان

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …